ئاسیا

سعودیەکان هەوڵەکانیان بۆ چامپیۆنزلیگ چڕتر دەکەن

Yariga App

یاریگا

نوێنەرانی سعوودیە ئارەزووی خۆیان بۆ چوونە نێو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەربڕی.

یانەکانی خولی رۆشنی سعودیە لەم هاوینەدا سەدان ملیۆن دۆلاریان خەرج کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەناوبانگەکانی جیهانی تۆپی پێ بۆ ئەم وڵاتە ئاسیاییە.

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، یانەکانی تۆپی پێی سعودیە بەنیازن بەشداری کارا لە ئاسیا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپا بکەن جگە لە ئامادەبوونی بەهێز چامپیۆنزلیگی کیشوەرەکەیان.

دانوستانەکانی سعوودیەکان لەگەڵ یوفا گەیشتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و هەموو شتێکی پێویست بۆ چوونە ناو ئەم پاڵەوانێتییە گرنگە لە ئەوروپا ئەنجام دەدەن.

سعودیە دەیەوێت تاوتوێی پەیوەندیکردن بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بکات، کە بریتییە لە چامپیۆنزلیگ، چونکە شانشینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەدان ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ گواستنەوەی بەشێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

کارلۆ نۆهرا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی پیشەگەری سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ ڕایگەیاند:

ئێمە هەوڵ دەدەین جیاواز بین، بۆیە پێشوازی لە هەر گۆڕانکارییەک یان باشترکردنی فۆرماتێک دەکەین کە بتوانێت خولەکەمان بە جیهان بناسێنێت و ئاستی بەرز بکاتەوە. ئێمە هێشتا پابەندین بە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، بەڵام دانوستانیشمان لەگەڵ یوێفا دەبێت بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button