ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریكێ: تەنیا ئێمباپێ هۆكاری بردنەوەكانی پاریس نیە

Yariga App

یاریگا

لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی رەتیكردەوە بردنەوەی یانەكەی بەهۆی تەنیا یاریزانێكەوە بێت.

شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێنسی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن ماركۆ ئەسینسیۆ لە خولەكی 44 و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 52,91 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە ئێنریكێ ووتی: تەنیا بەهۆی تواناكانی یاریزانێكی دیاریكراوی وەك ئێمباپێ و دێمبێلیەوە نایبەینەوە، بەڵكو بەهۆی تواناكانی تەواوی یاریزانەكانەوەیە.

بەردەوام بوو ووتی: ئێمە تیمێكی بە كۆمەڵین، پێوویستمان بە تواناكانی سەرجەم یاریزانەكانە بۆ بردنەوە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەو شێوازەی كە بەرامبەر لێنس یاریمان پێكرد هەمان شێوازی یاریكردنمان دەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

بردنەوەكەی شەوی رابردوو یەكەم بردنەوەی پاریس سان جێرمانە لە یارییەكانی ئەم وەرزەی لیگ وەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button