بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا نهێنییەک لە گفتوگۆکانی نێوان پاریس و ئێمباپێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە فەرەنسا، هەموو کەسێک خەون بە مانەوەی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان دەبینێت.

نیکۆلا سارکوزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لۆ پاریزیان کە رادیۆی مۆنتری کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت

دڵخۆشم بە مانەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەو چارەسەرەی لەسەری رێککەوتن، گونجاوترینە بۆ پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا. پێم وایە ناسر خلێفی بەمزووانە لەگەڵ کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی یاریزانان، هەموو شتەکان روون دەکاتەوە.

هەرچەندە سارکوزی باسی لە وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە نەکرد، بەڵام پێدەچێت هەردوولا لەسەر شێوازێکی تایبەتی گرێبەستی نوێ، گەیشتبنە رێککەوتن.

لە ساڵی 2022، سارکوزی هەموو هەوڵێکی بۆ رازی کردنی ئێمباپێ بە مانەوە لە پاریس سانجێرماندا، لە کۆتاییشدا کیلیان گرێبەستەکەی تاوەکو 2024 نوێکردەوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین راپۆرتی جیاواز باسیان لە گفتوگۆی ئەرێنی نێوان ئێمباپێ و پاریس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد.

بە درێژایی مێرکاتۆی ئەم هاوینە، پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان زۆر ناجێگیربوو، تەنانەت ئێمباپێ لە گەشتی یانە پاریسییەکە بۆ ژاپۆن دوورخرایەوە.

لەم هاوینەدا، پاریس دەستبەرداری چەندین ئەستێرەی وەک لیۆنێل مێسی، نێیمار دا سیلڤا، سێرجیۆ رامۆس، پاریدێس، ئیکاردی و ریناتۆ سانچێز بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button