ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دۆناروما باس لە داهاتووی ئێمباپێ دەكات

Yariga App

یاریگا

جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە داهاتووی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێنسی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن ماركۆ ئەسێنسیۆ لە خولەكی 44 و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 52,91 تۆمار كران.

لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا لە دوای یارییەكەیان دۆناروما ووتی: ئەوە شانازیە بۆ من كە لەگەڵ كیلیان یاری دەكەم، هەستێكی نایابە یاریكردن لەگەڵیدا.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دەمێنێتەوە؟ دۆنارۆما ووتی: بەڵێ، بەڵێ، بێگومان دەمێنێتەوە.

كیلیان ئێمباپێ، بە درێسی پاریس سان جێرمان

پێشتر سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەدەكرد كە گفتوگۆكان بەردەوامە لەنێوان پاریس و ئێمباپێ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button