یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە پرێس کۆنفراسی یانەکەیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤیاڕیاڵ ئەوەی خستە روو کە یانە کەتەلۆنیەکە هێشتا دەرگای میرکاتۆیان دانەخستووە بەڵکو تەنها پابەندن بە یاسایی دارایی خاوێنەوە، ئەوەشی ئاشكرا كرد متمانەی تەواوی بە لیڤاندۆڤسکی هەیە کە بەمزوانە دەست دەکاتەوە بە گۆڵ کردن.
وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان ڤیاریال لە یاریگای ئێستادیۆ دێ كێرامیكا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا.
چاڤی هێرناندێز لە درێژەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئەوەی خستە روو کە پێکانی پێدری گورزێکی کوشندە بوو بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام ئەوان هێشتا خاوەنی یاریزانی باشن تاوەکو لە جێگەی پێدریدا یاری بکەن.
راهێنەرەكەی بلاوگرانا ووتیشی: ئێمە کۆتاییمان بە بازاڕی گواستنەوە نەهێناوە، بەڵام باپەندین بە یاساکانی لالیگا و دەمانەوێ لەو چوارچێوەیەدا کار بکەین.
بەردەوام بوو ووتی: لیڤاندۆڤسکی؟ من هێمنم و متمانەم بە لیڤاندۆڤسکی هەیە، راستە پێویستە وەک هێرشبەرەکانی دیکە گۆڵ بکات، بەڵام من متمانەم پێی هەیە و دەتوانێت لە زۆر رووی ترەوە سوودمان پێ بگەیەنێت.
❝A 𝗟𝗲𝘄𝗮𝗻𝗱𝗼𝘄𝘀𝗸𝗶 se'l veu feliç i content❞
🔊 – Xavi – pic.twitter.com/B1oaib3nuD
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) August 26, 2023
دەربارەی پێكانەكەی پێدری: پێکانەکەی پێدری هەمان ئەو پێکانەیە کە ساڵی رابردوو توشی بوو، پێویستە کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین تاوەکو هێندە یاریزانەكانمان دووچاری پێکان نەبنەوە.
راهێنەرە ئیسپانییەكە ووتیشی: پێکانی پێدری گورزيکی کوشندە بوو بەڵام ئێمە گۆندۆگانمان گواستەوە بەهەمان شێوە خاوەنی گاڤی و کاسادۆ و فێرمین لۆپێزین کە دەتوانن جێگەی پێدری پڕبکەنەوە.
🗣 Xavi: "Pedri es cuida. Ha treballat durant l'estiu per guanyar massa muscular. Però la seva lesió pot ser per la calor, cansament… Intentem donar a la tecla per evitar que no hi hagi tantes lesions musculars" pic.twitter.com/wWqXg2gQth
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) August 26, 2023
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا چاڤی ئەوەی خستە ڕوو کە لەکۆتایی وەرزی رابردوودا لەگەڵ کۆندی قسەیان کردووە رێکەوتوون لەسەر ئەوەی کە یاریزانەکە لە چ جێگەیەکدا یاری بکات.
لەو بارەیەوە ووتی: یاری پێکردنی کۆندی لەباڵی راست؟ لە کۆتایی وەرزی رابردوو قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کرد و پێم وت تۆ سەرکردەی پێویستە لەهەر شوێنێک یاری بکەی کە یانەکە پێویستی پێتە.
شایەنی باسە یانەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا دوو یاری لەلالیگادا ئەنجام داوە و خاوەنی تەنیا 4 خاڵە، وابڕیارە سبەی رووبەڕووی یانەی ڤیاڕیاڵ ببێتەوە.