ئاسیایاریگا

بە هۆی رۆبیالێس، یاریزانێک مان دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

بۆرخا ئیگلیسیاسی هێرشبەری یانەی ریال بێتیس رایگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر لویس روبیالیس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی.

روبیالێس دوای ئەوەی لە مۆندیالی 2023ی ئافرەتان مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڕاشکاوانە رایگەیاند، بەهۆی ماچێکەوە  دەست لە پۆستە دیارەکەی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناکێشێتەوە.

روبیالێس رۆژی هەینی لە وتارێکی سەیر و سەمەرەدا هەوڵی دا بەرگری لەخۆی بکات و رووبەڕووی رەخنە گرەکان ببێتەوە و گوتی:

من پێشتر روون کردنەوەم داوە سەبارەتی بەم بابەتە دووبارە دەیڵێمەوە کە بە رەزامەندی هەردوو لابووە و ئەمەش بەهۆی ئاهەنگ گێرانمان بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی جیهانەوە بووە، دووبارە داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام بە راستی لەبەر یەک ماچ پێویستە لە پۆستەکەم دوور بخرێمەوە؟ پێتان رادەگەیەنم من دەست لە کار ناکێشمەوە.

ئیگلیسیاس لەنێو ئەو کەسانەدایە کە پاڵپشتی خۆیان لە هەڵوێستی روبیالێس دەربڕیوە، یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکەی ریال بێتیس خۆی لە رکابەرییەکانی بانگهێشتکردنی نێودەوڵەتی لە داهاتوودا دوورخستەوە تاوەکو گۆڕانکاری لەناو سیستەمی ئیسپانیادا دەکرێت.

ئیگلاسیاس، لە سۆشیال میدیا پۆستێکی کردووە و دەڵێت:

دڵتەنگم و نائومێدم. وەک یاریزانێکی تۆپی پێ و وەک کەسێک هەست ناکەم نوێنەرایەتی ئەوە بکەم کە ئەم ماوەیە روویدا. بەداخەوە دەزانم کە بەردەوام لە فشار و چاودێری کردن دان، لەبەرکردنی درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکێکە لە گەورەترین شتەکان کە بەسەرم هاتووە لە ژیانی وەرزشیمدا.

نازانم لە قۆناغێکدا جارێکی تر ببمە بژاردە یان نا، بەڵام بڕیارم داوە نەگەڕێمەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی تا شتەکان دەگۆڕدرێن و ئەم جۆرە کردارە بێ سزا ناڕوات. بەرەو پێشەوە بۆ تۆپی پێیەکی دادپەروەرتر و مرۆڤدۆستانەتر و شایستەتر”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button