ئاسیاسعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ لە شكاندنی ریكۆرد ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودی چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد، دوای هاتریكەكەی بەرامبەر نەسڕ.

دوێنێ هەینی فەتح لە یاریگای خۆیدامیوانداری نەسڕی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

گۆڵەكانی نەسڕ لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 38,55,96 و سادیۆ مانێ دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 27 و 81 تۆمار كران.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوامە لە نووسینەوەی ژمارە پێوانەییەكان:

– كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەكەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا لە 22 وەرزی یەك لە دوای یەك گۆڵ تۆمار بكات.

– دۆن، تاكە یاریزانە لە مێژوودا زۆرترین گۆڵی بە لێدانی سەر كردبێت.

– بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا، لە دوای پەیوەندیكردنی رۆناڵدۆ بە خولی رۆشەنی سعودیەوە یەكەمجارە لە یارییەكدا گۆڵ بكات و گۆڵیش درووست بكات.

– دۆن لە یاریگای شازادە عەبدوڵڵا شەش گۆڵی كردووە كە زۆرترین گۆڵە لە یاریگاكانی خولی رۆشەنی سعودیە.

– لەو كاتەوەی كریستیانۆ پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودیەوە كردووە هیچ یاریزانێك هێندەی ئەو هاتریكی نەكردووە بە سێ هاتریك.

– هاتریكەكەی رۆناڵدۆ هاتریكی ژمارە 63 بوو لە كاروانی وەرزشیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button