ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ.

شەوی رابردوو سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە خولەكی 68 رۆدریگۆ لێدانی سزای گۆڵ نەكرد و تاكە گۆڵەكەی مەدیدیش لەلایەن جود بێڵینگهام لە خولەكی 81 تۆماركرا.

لە دوای یارییەكە ئانچێلۆتی بۆ رۆژنامەی ماركا ووتی: بە بڕوای من پێوویستمان بە هیچ یاریزانێكی هێرشبەر نیە، بە سەیركردنی ئامارەكان، شەش گۆڵمان كردووە بە بێ بێنزێما، بە بێ ڤینیسیۆس ، بژاردەمان لەبەردەستە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەم یانەیەمان یانەیەكی تەواوە، بە بێ كۆرتوا و میلیتاو بردمانەوە، یانەیەكی نایابمان هەیە، بیرم كردەوە برایم دیاز بەشداری پێ بكەم بەڵام وویستم هاوسەنگی بپارێزم.

دەربارەی لێدانە سزایەكە ووتی: دەبوو مۆدریچ جێبەجێی بكات، نازانم چی روویدا، ئەو كەسەی لێدانی سزا جێ بە جێ دەكات ڤینیسیۆسە، ئەو لێ نەبوو رۆدریگۆیان هەڵبژارد، من كاتم نەبوو كە پێیان بڵێم پێوویست بوو مۆدریچ لێدانەكە جێبەجێ بكات، من كەمێك توڕە بووم چونكە پەیوەندیكردن پێیانەوە قورس بوو.

سەبارەت بە كیپا ووتی: بەباشی یاری كرد، یارییەكی بە كۆمەڵی جوانی كرد، بردنەوەیەكی باش نەبوو.

لە كۆتاییشدا ووتی: چەند شتێكی خراپ روویدا وەك پێكانی ڤینیسیۆس، لەدەستدانی لێدانی سزا، بەڵام تا كۆتایی هەوڵماندا، كیپا شایەنی ئەوەیە لەو جۆرە یارییانەدا یاری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button