ئیسپانیا
سەرتاشەکەی هازارد نهێنیەکی گەورە ئاشکرا دەکات
یاریگا
سەرتاشەکەی ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نهێنیەکی گەورە لەسەر ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات.
یاریزانە بەلجیکیەکە بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی، دواجار ناچار بوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرنگی هەڵوەشێنێتەوە و تا ئێستاش پەیوەندی بە هیچ یانەیەک نەکردووە.
یەکێک لە بەکارهێنەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێترین ستایلی قژی هازاردی بڵاوکردەوە و دەڵێت “هیچ یانەیەک نایەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات”.
لە بەرامبەردا سەرتاشەکەی ئێدین هازارد لە وەڵامی ئەو کەسە بە پێکەنیەوە دەڵێت
ئەم قسەیەک پێکەنیناویە و ئەو تاوەکو ئێستا شەش ئۆفەری رەتکردووەتەوە
دەنگۆیەک هەیە ئێدین هازارد دەچێتە خولی پیشەگەری ئەمریکی و یانەی ڤانکۆڤەر وایت کاپسی کەنەدی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.