ئیسپانیا

ریال مەدریدیش هاتە ریزی دژبەرانی روبیالێس

Yariga App

یاریگا

یانەی ریال مەدریدیش دوای بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لە دژی رەفتارەکانی لویس روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە.

مێرنگی لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە

یانەکەمان پشتگیری تەواوی ڤیکتۆر فرانکۆس سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا دەکات کە ئەم دۆسیەیەی پێشکەش بە دادگای باڵای وەرزشی وڵاتەکەمان کردووە. لەمەودوا یانەی ڕیال مەدرید دڵنیایە لەوەی ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر ڕوبیالێس لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەگیرێتەبەر، وەک دادگای باڵای وەرزشی ئیسپانیا

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی مێرنگی وەکو پاڵپشتی لە خانمە یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان هاتووە

یانەکەمان پاڵپشتی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی وڵاتەکەمان دەکات و دووبارە پیرۆزبایی لێدەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژووییە کە بردنەوەی مۆندیالە. ریال مەدرید ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبێت لە هەوڵ و چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدان و گەشەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئیسپانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button