ئاسیا
داواکەی یانەی پێرسپۆلیس رەتکرایەوە
یاریگا
یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەی ئێف سی داوای کرد یاریی یانەکەیان بەرامبەر نەسڕی سعودی بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.
دوای سکاڵای یانە گوای هیندی بەرامبەر پێرسپۆلیس، ئەم یانەیە بە ئەنجامدانی یارییەک لە یاریگای خۆیدا بەبێ ئامادەبوونی هاندەر سڕ کرا.
یانەی پێرسپۆلیس بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەی ئێف سی داوای کرد یاریی یانەکەیان بەرامبەر نەسڕ بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە فەرمی ئەم داوایەی رەتکردەوە.
بەم شێوەیە یەکەم یاریی یانە ئێرانیەکە لە یاریگای ئازادی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەبێ ئامادەبونی هاندەران بەڕێوەدەچێت.