ئیسپانیا

حکومەتی ئیسپانیا دەیەوێت روبیالێس لەکار لابدات

Yariga App

یاریگا

لویس روبیالێس، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەهۆی ماچ کردنی خانمە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رووبەڕووی کاردانەوەیەکی توند بووەتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا قسەکانی لویس ڕوبیالێس کە گوایە دەست لە پۆستەکەی ناکێشێتەوە، حکومەتی ئیسپانیای هێناوەتە سەر هێڵ.

حکومەتی کاتی ئیسپانیا هەوڵی ڕاگرتنی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ دەدات، داوایان لە دادگای وەرزشی وڵاتەکەیان کردووە کە ڕوبیالیس چیتر لە تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا کار نەکات بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوەکانی.

سەرەڕای هەواڵەکانی شەوی ڕابردوو سەبارەت بە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی ڕوبیالێس، پیاوە تەمەن 46 ساڵەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند کە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تاوانباری سەرەکی بووە لە ڕووداوەکانی یاری کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتان و هەر بۆیەش دەست لەکار ناکێشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button