ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

رۆما نزیکترینە لە لوکاکو

Yariga App

یاریگا-یانەی رۆما هەوڵ دەدات لە کۆتا هەفتەی بازاڕی گواستنەوەدا رۆمێلو لوکاکو بە خواستن بباتە ریزەکانی.

سەرەتا وابڕیار بوو، هێرشبەرە بەلجیکییەکە بگەڕێتەوە ئینتەر بەڵام خۆی پاشگەزبووەوە، دواتر گفتوگۆی لەگەڵ یوڤێنتۆس ئەنجامدا و ئەو پرسەش سەری نەگرت. ئێستا چێڵسی سوورە لەسەر رۆیشتنی و رۆماش دەیەوێت سوود لەو ماوە کامەی بازاڕی گواستنەوە ببینێت تاوەکو چێڵسی بە ناچاری بیفرۆشێت بەوان.

بەگوێرەی تەلەگراف، پێشتر چێڵسی ئامادەبوون تەنها بە هەمیشەیی بیفرۆشن بەڵام ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ رۆما تاوەکو بە خواستن بۆ وەرزی داهاتوو بچێتە ئەو یانەیە. چونکە گورگەکان پارەی پێویستیان نیە تاوەکو بتوانن بە هەمیشەیی ئەو هێرشبەرە بگوازنەوە.

تەلەگراف دەڵێت، لوکاکو خۆی حەز بە گواستنەوەکە دەکات و ئامادەش نیە رووبکاتە سعوودیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button