ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کڵۆپ مانەوەی محەمەد سەڵاحی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یورگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، مانەوەی محەمەد سەڵاح لە یانەکەی راگەیاند.

لەم هەفتەیە دەنگۆی گەرم هەبوو کە محەمەد سەڵاحی میسڕی رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودی بکات، باس لەوە دەکرا یانە سعودییەکە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە هێرشبەرەکەی رێدز کردووە.

بەڵام کەمێک لەمەو بەر راهێنەرە ئەڵمانییەکەی لیڤەرپوول سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردەوە و مانەوەی محەمەد سەڵاحی لە یانەکەی راگەیاند.

کڵۆپ لەوبارەیەوە گوتی:

هیچ ئۆفەرێکی ئیتیحادمان بۆ نەهاتووە، ئەگەر بۆیشمان بێت وەڵاممان نەخێر دەبێت، محەمەد یاریزانی لیڤەرپوولە و بە رێژەی %100 پابەندە بە گرێبەستەکەی

کڵۆپ بەوەش نەوەستا و جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر خولی سعودی و گوتی:

گرفتە گەورەکە ئەوەیە مێرکاتۆ لە سعودیە درەنگتر کۆتایی دێت، دڵنیام فیفا دەتوانێت چارەسەری ئەو گرفتە بکات بەڵام نازانم ئەو کارە دەکەن یان نا، لە کاتێکدا ئێمە دەبێت تا مانگی یەک بەم پێکهاتەیە بەردەوامبین

بابەتی زیاتر

Back to top button