فەرمی: لاپۆرت پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی ئێمریك لاپۆرتی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد.
نەسڕ دەیەوێت بە گرێبەستی نوێ ریزەكانی یانەكەی پتەوتر بكات و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەندین یاریزانی گەورەیان گواستووەتەوە ریزەكانیان.
هەژماری فەرمی نەسڕ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گرێبەستی ئێمیریك لاپۆرتیان راگەیاند.
نعـم .. صحيييح ✅#لابورت_نصراوي 🤩https://t.co/0VqXCQjjXJ pic.twitter.com/0vpImYtnZ4
— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) August 24, 2023
لاپۆرت بە گرێبەستێكی هەمیشەیی و بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە كرد.
لە بەیاننامەكەدا نەسڕ هیچ زانیاریەكیان لەبارەی بەهای گرێبەستەكە و موچەی ساڵانەی یاریزانەكە ئاماژە پێنەكردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد لاپۆرت بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕەوە كرد و ساڵانە لەگەڵ نەسڕ 20 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە یاریزانان برۆزۆڤیچ، سیكۆ فۆفانا، ئەلێكس تێلیس، سادیۆ مانێ، ئۆتاڤیۆ و لاپۆرت پەیوەندیان بە نەسڕی سعوودیەوە كردووە.