یاریگا-کارلۆ ئەنچلۆتی هاندەرانی یانەکەی بێ هیواکرد و رایگەیاند 100٪ بازاڕی گواستنەوە بۆ ئەوان کۆتایی هاتووە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی سبەینێی ریاڵ مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، پرسیاری ئەوە لە راهێنەرە ئیتاڵییەکە کرا ، کە ئایا هیچ یاریزانێکی دیکە دەگوازنەوە بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە ؟ ئەویش لە وەڵامدا
کەسی دیکە نایەت بە رێژەی 100٪
ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا کەیسی ئێمباپێ لە نێوان یاریزانەکە و پاریس دا یەکلا نەبووەتەوە و هەواڵی ئەوە هەبوو بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە، مەدرید گرێبەستی هەبێت بۆ ئەستێرە فەڕەنسییەکە.
هاوکات ئەنچلۆتی باسی چەند پرسێکی دیکەی کرد، لەوانە ئەگەر سعوودیە هەوڵ بدات یاریزانێکیان ببات و لە وەڵامدا وتی
ترسمان لەوە نیە، پێکهاتەکەی ئێمە داخراوە و چوون و هاتن نەماوە. ئەگەر یاریزانێکیش بڕیاری خۆی بگۆڕێت ئەوا دواتر قسەی لێ دەکەین
ئەنچلۆتی وتیشی بۆ یارییەکەی سبەینێ، کیپای گۆڵپارێزی تازەیان لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.