یانەی بارسێلۆنا بۆ چەند هەفتەیەک لە تواناکانی پێدری بێ بەش دەبێت پاش ئەوەی ئەمڕۆ تووشی پێکان هات.
بارسێلۆنا بەفەرمی هەواڵەکەی راگەیاند و پێدری لە فایبەرەکانی رانی راستیدا ئازاری پێگەیشتووە. هەرچەندە دیاریکردنی ماوەی دوورکەوتنەوەی پشکنینی زیاتری دەوێت بەڵام پێگەی ئێلچرینیگتۆ دەڵێت لانیکەم چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.
❗ 𝗖𝗼𝗺𝘂𝗻𝗶𝗰𝗮𝘁 𝗺𝗲̀𝗱𝗶𝗰@Pedri s’ha fet una lesió al recte anterior de la cuixa dreta. És baixa i la seva evolució en marcarà la disponibilitat. pic.twitter.com/1Ud1waJKbP
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) August 24, 2023
پێدری رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی یارییەکەی هەفتەی دووهەم بەرامبەر کادێز بەو گۆڵەی لە کۆتا خولەکەکان تۆماری کرد. یاری داهاتووی یانەکەش بەرامبەر ڤیاریالە و ئەرکی بلەوگرانا ئاسان نابێت.
خەریکە پێکان دەبێتە مۆتەکەی ئەستێرە گەورەکەی بارسا و بەپێی ئامارێکی ئۆپتا، لەوکاتەوەی چاڤی بووەتە راهێنەری بارسا پێدری تەنها لە 59.8٪ی یارییەکان بەشداریکردووە.
59.8% – Since Xavi Hernández’s arrival at @FCBarcelona‘s bench, @Pedri has made an appearance 59.8% of games played by Blaugranas in all competitions (55/92). Injury. 🚑 pic.twitter.com/U4SSRWYndz
— OptaJose (@OptaJose) August 24, 2023