یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بە فەرمی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەکەی نوێکرەەوە.
ماڵپەری فەرمی مانچێستەر سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری یانەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە تاکو ساڵی 2026 راگەیاند.
سیلڤا یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی بارسێلۆنا بوو، خودی یاریزانەکەش ئارەزوی یاریکردنی بۆ بلاوگرانا هەبوو، بەڵام بێ هیوا بوو و کۆتا جار گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.