ئیسپانیاگرنگترین

وادەی یەکەم یاریی ئاردا گولەر بە درێسی ریال مەدرید ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا

دوای پەیوەندی کردن بە یانەی ریال مەدرید، ئاردا گولەر یاریزانی پێشووی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا تووشی پێکانێکی سەخت بوو لە ئەژنۆی و بەم هۆیەوە تا ئێستا نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەک بکات.

ماڵپەری n tv تورکیا لە سەرچاوەکانی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە باشی چارەسەریەکانی وەردەگرێت و باس لە وادەی تەواوەتی گەڕانەوەی ئەو ئەستێرە لاوە دەکات.

ئەو سەرچاوەکە دەڵیت بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەکانی ئیسپانی باسی لێوە دەکەن، گولەر لە یاریی بەرامبەر لاس پالماس دوای دێربی مەدرید بۆ یەکەمینجار لەگەڵ مێرنگی بەشداری دەکات، واتە یەک مانگی دیکە.

چاوەڕی دەکرێت گولەر تاوەکو ئەو کاتە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە، هەرچەندە هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن لەوانەیە بۆ دێربی مەدرید بگەڕێتەوە، بەڵام کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید نایەوێت مەترسی بخاتە سەر ئەو یاریزانەی و بڕیاریداوە بەشداری لەو یارییە قورسە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button