ئیتاڵیا

لوکاکو خۆی پێشکەشی رۆما کردووە

Yariga App

یاریگا

لەگەڵ کەمبوونەوەی ئەگەری گواستنەوەی دۆڤان زاپاتا بۆ یانەی ڕۆما، ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ بووەتە بژاردەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت لوکاکو بووەتە بژاردەیەکی جدی بۆ ڕۆما. هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە پرۆژەکەی پۆچێتینۆدا جێگەی خۆی نییە و لەگەڵ تیپی خوار 21 ساڵانی چێڵسی مەشق و ڕاهێنان دەکات.

گۆڵکاری بەلجیکی دوای بێ هیوابوون لە گواستنەوەی  بۆ یوڤێنتوس و ئینتەرمیلان، ئێستا لۆکاکۆ پێشوازی لە کارکردن لەگەڵ مۆرینیۆ دەکات جارێکی تر. لە ڕاستیدا لۆکاکۆ چاوەڕێی گواستنەوەی بۆ ڕۆما دەکات و خۆی پێشکەشی ئەم یانەیە کردووە.

رۆما تەنها کاتێک ئەم هێرشبەرە دەگوازێتەوە کە چێڵسی ڕازی بێت بە گواستنەوەی  بە خواستن و بەشێک لە مووچە زۆرەکەی بدات.

لۆکاکۆ و ڕۆما پێیان وایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، بە ناچاری چێڵسی بە مەرجەکانی یانە ئیتاڵییەکە ڕازی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button