یاریگا –
پێدەچێت ریال مەدرید کێشەی یاریزانی ژمارە 9ی لەم مێرکاتۆیەدا پێ چارەسەر نەکرێت، بۆیە کارلۆ ئانچێلۆتی بیر لە پلانی جێگرەوە دەکات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی بە جدی بیر لە گۆڕینی شوێنی یاری کردنی جود بێڵینگهام دەکاتەوە و دەیەوێت بیکاتە، یاریزانی ژمارە 9ی مەدرید.
ریال مەدرید بڕی 103 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی بێڵینگهام لە بۆڕووسیا دۆرتموند خەرج کرد، تاوەکو ئێستا بە سەرکەوتووترین گواستنەوەی مەدرید لەم مێرکاتۆیە دادەندرێت.
بێڵینگهام لە دوو یاری یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا، سێ گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە، جود بووە یەکەم یاریزان دوو گۆڵ لە یەکەم دوو یاری فەرمی خۆیدا بکات، لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاتێک لە 2009 ئەم ریکۆردەی تۆمار کرد.
🗞️ AS’s Cover | Ancelotti the Chameleon: Bellingham in a system without 9 is his invention. pic.twitter.com/b45NktRg3y
— Real Madrid Info ³⁵ (@RMadridInfo) August 23, 2023
رۆژنامەکە نووسیویەتی
ئانچێلۆتی راهێنەرێکی نەرمە، وای لە بێڵینگهام کردووە، وەک هێرشبەرێکی (وەهمی) دەربکەوێت و وای لە ڤالڤێردی کردووە، وەک باڵێکی وەهمی دەربکەوێت. ئانچێلۆتی لە بڕیاری یاری پێکردنی کاماڤینگا لە باڵی چەپی بەرگری پاشگەز نەبووەتەوە، ئەم بڕیارانە تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بوون و شەش خاڵی بۆ تیمەکەی بەدەستهێناوە.
تاوەکو ئێستا ریال مەدرید هیچ یاریزانێکی ژمارە 9ی دابین نەکردووە، هەر چاوەڕێی وەڵامێکی کیلیان ئێمباپێن، بەڵام چارەنووسی کیلیان لەگەڵ پاریس سانجێرمان، یەکلایی نەبووەتەوە.