ئه‌ڵمانیاگرنگترینمۆندیال

لۆتار ماتیۆز زانیاری نوێ لەسەر تەندرووستی بێکنباوەر ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لۆتار ماتیۆز، ئەفسانە و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەڵێت دۆخی تەندرووستی فرانز بێکنباوەر، باش نییە.

ئەفسانەی ئەڵمانی فرانز بێکنباوەر، وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیای رۆژئاوا، نازناوی جامی جیهانی ساڵی 1974ی بەدەستهێناوە.

وەک راهێنەریش توانی نازناوی مۆندیالی 1990 بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە ئەڵمانیان کرد بە خاوەنی مۆندیال، کە ئەوکات لۆتار ماتیۆز کاپتنی هەڵبژاردەکە بوو.

ماتیۆزی تەمەن 62 ساڵان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی RTLـی ئەڵمانی گوتی:

فرانز هەمیشە دەیگووت گرنگترین شت بۆ مرۆڤ لە ژیانیدا تەندرووستییەکی باشە، بەڵام خۆی ئێستا لەو شتە باشە بێبەشە.

ماتیۆز رایگەیاند کە دۆخی تەندرووستی بێکنباوەر رێگەربوو لەوەی ناوبراو بەشداربێت لە ئاهەنگێک کە بۆ ئەو کەسانە رێکخرابوو دەستیان هەبوو لە بەدەستهێنانی مۆندیالی 1990 بۆ ئەڵمانیا.

ئەفسانە ئەڵمانییەکە لە 11ی ئەیلولدا تەمەنی دەبێتە 78 ساڵ، بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندرووستییەوە ماوەیەکی زۆرە لە چاوی میدیاکان دوورە.

ماتیۆز لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

هەموومان هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ دەخوازین، هیوادارین بە وزەی زیاترەوە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی، هیوادارین تەندرووستی بەرەو باشی بچێت، ئەمە گەورەترین ئاواتمانە

بێکنباوەر، لە سەرەتای ئەمساڵ نەیتوانی گەشت بۆ وڵاتی بەڕازیل بکات بۆ بەشداریکردن لە پرسەی ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێ.

ئەفسانە ئەڵمانییەکە کە بە “قەیسەر” ناسراوە لەو بارەیەوە بەمشێوەیە بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دووابوو:

“زۆر حەزم دەکرد بچم، بەڵام بەداخەوە باری تەندرووستیم رێگە بە گەشتێکی وا دوور مەودا نادات، دڵم لای هاوڕێکەمە، دەمویست لە دوا گەشتی لەگەڵیدابم.

بێکنباوەر لە ژیانی وەرزشی خۆیدا 703 یاری ئەنجامداوە، 620 یاری بە درێسی بایرن میونشن، هامبورگ و نیو یۆرک کۆسمۆس کردووە، 103 یاریشی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

بێکنباوەر و کرویف لە مۆندیالی 1974

بەدرێسی هەر سێ یانەکە خاوەنی 74 گۆڵ و 75 ئەسیستە، بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی 14 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی درووست کردووە.

دەستکەوتەکانی بێکنباوەر وەک یاریزان

1 جار پاڵەوانی مۆندیال
1 جار پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا
2 جار براوەی باڵۆندۆر
3 جار پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
5 جار پاڵەوانی بۆندسلیگا
4 جار پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا

دەستکەوتەکانی بێکنباوەر وەک راهێنەر

1 جار پاڵەوانی مۆندیال
1 جار پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
9 جار پاڵەوانی بۆندسلیگا
6 جار پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا
1 جار پاڵەوانی خولی فەڕەنسی
1 جار پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button