ئه‌مریکا

راهێنەری ناشڤیل: مێسی یاریزانێکی بەبەختە

Yariga App

یاریگا –

گاری سمیس راهێنەری یانەی ناشڤیل دەڵێت، لیۆنێل مێسی کەمتر لە 10بەرکەوتنی تۆپی هەبووە بەڵام یارمەتی ئینتەر مەیامی داوە نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

لیونێل مێسی پاڵەوانی مۆندیالی 2022 قەتەر، لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ئینتەرمەیامیەوە کردووە، ژیانێکی نوێی بەم تیپە بەخشیوە و وایکردووە تیپێکەوە لە خوارەوەی ەیزبەندی MLS بگۆڕێت بۆ پاڵەوانی جامی خولەکە.

یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی توانی لە یاری کۆتایی جامی خولی ئەمریکی لە ناشڤیل بباتەوە و جامی پاڵەوانێتیەکە بەرز بکاتەوە. مێسی لەم یارییەدا تاکە گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد و لە لێدانی سزادا پاڵەوانی یەکلایی کردەوە.

لە لێدوانێکیدا، راهێنەری یانەی ناشڤیل سەبارەت بە ئەنجامی ئەم یارییە گوتی:

ئێمە دەمانزانی ئەم یارییە یارییەکی سەخت دەبێت، بەڵام یاریزانەکانم یارییەکی نایابیان کرد و پێموایە کاتێک یارییەک دەچێتە لێدانی سزا، رۆڵی گۆڵپارێزەکان زۆر گرنگە. “بچووکترین جیاوازی دەبێتە هۆی ئەنجامێکی جیاواز”.

هەروەها سمیس ئاماژەی بە ئاستی مێسی لەم یارییەدا کرد و گوتی:

لە راستیدا تەنها دوو هەوڵی هەبوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لەم یارییەدا. ناچارم ئاماژە بەوە بکەم کە تەنانەت لە دە جار زیاتر پێی لە تۆپەکە نەداوە و کاتێکی زۆری لە یاریگادا بەسەر نەبردووە، بەڵام دەرفەتەکانی قۆستەوە.

لە کۆتاییدا تۆپەکەی لە دۆخێکی نامۆدا بەدەستهێنا و کەمێک بەخت یاوەری بوو، هەمووان بەردەوامی چیرۆکەکە و چی روویداوە دەزانن. بەڕاستی دوا لێدانەکەی زۆر نایاب بوو. ئەوە راستی بوو، بەڵام هەندێک لە تیپەکان رێزیێکی تایبەتی لێدەگرن”

بابەتی زیاتر

Back to top button