بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

قەتەرییەکان مارکۆ ڤێراتی لە سعودییەکان دەدزن

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی، قەتەرییەکان رکابەری سعودییەکان دەکەن.

رۆژنەمانووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی عەرەبی قەتەری ئامادەکاری کردووە ئۆفەریکی فەرمی پێشکەش بە پاریس سانجێرمان بکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، کە بەم زووانە دانوستانی نێوان قەتەرییەکان لەگەڵ ناوەڕاستکارە تەمەن 30 ساڵانییەکە دەچێتە قۆناخێکی چارەنووسسازەکانەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ڤێراتی لە مانگی تەمموزەوە لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوت، ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودییەوە بکات.

بەڵام هیلال لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەگەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، قەتەرییەکانیش ئەمە بە دەرفەتێکی گونجاو دەزانن، دەیانەوێت مارکۆ لە سعودییەکان بدزن و یاریزانەکە بەرەو خولی قەتەری بگوازنەوە.

مارکۆ لە هاوینی 2012 بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لە پێسکارای ئیتاڵییەوە گواسترایەوە بۆ سانجێرمان، بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە 416 یاری کردووە، 11 گۆڵی کردووە و خاوەنی 61 ئەسیستیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button