ئه‌وروپا

یاریزانێکی عێراقی بێسەروشوێن بووە

Yariga App

یاریگا –

یانە گۆریستای کرواتی نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی یاریزانێکی عێراقی تیپەکەی دەربڕی.

عبدالله تەلال حەمید بە شێوەیەکی گوماناوی دیارنەماوە، بەگوێرەی هەواڵێکی “کوورە“، دیارنەمانی یاریزانێکی عێراقی لە یانەی گۆریتسای کرواتی بووەتە جێی مشتومڕ لەم وڵاتە.

یانەکە بەیاننامه یه کی بڵاوکرده وه و رایگەیاند، عبدالله ته لال حەمید به شێوەیەکی نهێنی له کاتێکدا که بوداپێستی هەنگاریا بەجێدەهێڵێت بۆ ئەم یانه کرواتییه ون بووه و هیچ هه واڵێکیش له بارەوەی نییه.

لە بەیاننامەکەی یانەی گۆریستادا هاتووە:

عبدالله تەلال حەمید یاریزانە عێراقیەکەمان رۆژی دووشەممە 21ی ئاب لە شاری بوداپێستی وڵاتی هەنگاریا بەرەو گۆریستای کرواتیا بەڕێکەوتووە، بەڵام لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکمان لێی نەبیستووە و نیگەرانین.

لە درێژەی بەیاننامەکەی یانە کرواتیاکەدا هاتووە:

ئێمە پۆلیسی هەنگاریامان لە بێسەروشوێن بوونی ئەم یاریزانە عێراقییە ئاگادار کردۆتەوە، لەگەڵ خێزانی عبدالله ش لە پەیوەندیداین، یانەی گۆریتسا داوا لە هەر کەسێک یان قەوارەیەک دەکات کە زانیاری لەسەری هەیە، پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیس یاخود یانەکەوە بکات.

میدیاکانی کرواتیا دەڵێن، دیارنەمانی ئەم یاریزانە عێراقییە زۆر گوماناوییە بە لەبەرچاوگرتنی چالاکییە بەرفراوانەکانی مافیای کرواتی لە هەنگاریا.

بابەتی زیاتر

Back to top button