یاریگا –
یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا كارتە سوورەكەی سەر ئەلێكسیس ماك ئالیستەری ئەرجەنتینی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەڵوەشاندەوە.
شەممەی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمسی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگ.
لە خولەكی 58ی یارییەكەدا ماك ئالیستەر بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا.
دواتر لیڤەرپوول تانەی لە بڕیاری كارتە سوورەكە دا و دواتر یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا وەڵامی تانەكەی دایەوە.
وتەبێژی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند، تانەكەی لیڤەرپوول سەركەوتوو بووە و كارتە سوورەكە هەڵوەشایەوە، ماك ئالیستەر بۆ یاری داهاتووی لیڤەرپوول ئامادە دەبێت.
— FA Spokesperson (@FAspokesperson) August 22, 2023
وا بڕیارە رۆژی دووشەممە نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای سانت جەیمس پارك میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی پرێمەرلیگ.
بەوەش كڵۆپ دەتوانێت پشت بە تواناكانی ناوەڕاستكارە ئەرجەنتینیەكە ببەستێت لە یاری داهاتوویاندا.