فەرمی: میلان بەردەوامە و یاریزانێکی دیکەشی گواستەوە
یانەی ئەیسی میلان بەردەوامە لە چالاکییەکانی بازاڕی گواستنەوە و بەفەرمی بەرگریکارێکی گواستەوە.
رۆسۆنێری سەرکەوتبوو لە بەدەستهێنانی تواناکانی مارکۆ پلیگرینۆ بەرگریکاری یانەی ئەتڵەتیکۆ پلاتێنسی ئەرژەنتینی.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، میلان بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ دەدات لەگەڵ 2 ملیۆنی دیکە لە گۆڕاوەکان. هەروەها یانە ئەرژەنتینییەکە 10٪ وەردەگرێت ئەگەر میلان لە داهاتوودا بیفرۆشێتەوە.
پلیگرینۆ دەرچووی ئەکادیمیای هەمان یانەیە و لە مانگی سێی ئەمساڵدا یەکەم یاری بۆ تیمی یەکەم ئەنجامدا. لەوکاتەوە بەشداری 17 یاری کردووە و ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی دڵی میلان بەدەست بهێنێت.
گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزە و تاوەکو هاوینی 2028 درێژە دەکێشیت. هەروەها درێسی ژمارە 31 دەپۆشێت لە وەرزی ئەمساڵدا.
رۆسۆنێری تەنها لە هاوینی ئەمساڵدا تا ئێستا 9 یاریزانی گواستۆتەوە ریزەکانی.
🛡️ A new guardian joins the ranks 👍#ACMQuest #SempreMilan pic.twitter.com/l0tubV4xZD
— AC Milan (@acmilan) August 22, 2023