ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی نەشتەرگەرییەکی بۆ پشتی کردووە.

لە ماوەی رابردوودا، گواردیۆلا ئازارێکی زۆر لە پشتی هەبوو، ئەمەش وایکرد بە خێرایی پشکنینەکانی بکات.

گواردیۆلا بە مەبەستی چارەسەری بەپەلە، چووە بارسێلۆنا و لەلایەن پزیشک میرێیا ئییووکا، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا، سەرباری سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، گواردیۆلا بۆ ماوەیەک لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە و پشوو دەدات.

مانچێستەر سیتی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت

تاوەکو گەڕانەوەی پێپ گواردیۆلا، خوانما لیلۆی یاریدەدەری، ئەرکی مەشقی مان سیتی لە ئەستۆ دەگرێت و تاوەکو گەڕانەوەی پێپ، سەرپەرشتی تەواوی یانەکە دەکات. پێشبینی دەکرێت، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.

تیمەکەی پێپ گواردیۆلا، دوو بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمەرلیگی ئەم وەرزە تۆمار کردووە و چاوی لە کێبڕکێی سەر پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button