ئاسیاسعوودیە

نەسری پڕ ئەستێرە، بەشداری خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو خوێندکارەکانی لویس کاسترۆ لە ھەستیارترین یاری پلەی ئۆف لە ئاسیا رووبەڕووی شەباب ئەھلی دەبنەوە، یانەی نەسر پڕ ئەستێرەیە و ئامادەیە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بکات.

نەسری سعوودی بۆ جاری دووەم بەشداری قۆناغی پلەی ئۆفی سەرەتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات و لە فۆرماتی نوێی ئەم پاڵەوانێتییە کە لە ساڵی 2003 دەستی پێکردووە، دەیانەوێت بۆ جاری حەوتەم بگەنە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

یانە بەناوبانگەکەی سعوودیە بە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ و ئەستێرەکانی دیکە دەیەوێت بەشداری پاڵەوانەتییەکە بکات، پێشتر لە ساڵی 2019 لە قۆناغی پلەی ئۆف رووبەڕووی عەجمەکی ئۆزبەکستان بووبووەوە و بە چوار گۆڵ لەم تیپەی بردەوە.

ئەمشەو خوێندکارانی کاسترۆ لە یاری پلەی ئۆفدا لە کاتژمێر 20:20 بەکاتی هەولێر رووبەڕووی شەباب ئەهلی ئیمارات دەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانین شایەتحاڵی یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی ئەم قۆناغە بین بە ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی نەسر.

بابەتی زیاتر

Back to top button