یاریگا –
ریال مەدرید نەک هەر خاوەنی نازناوی پر شانازیترین تیپی تۆپی پێی یانەکانی جیهانە، بەڵکو دەیەوێت وەک خاوەنی جوانترین و مۆدێرنترین یاریگای تۆپی پێی جیهان بناسرێت،
پڕۆسەی نۆژەن کردنەوەی یاریگای بێرنابیۆ لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا لە زستانی ساڵی 2020 دەستی پێکرد و بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە فەرمی کارەکانی نۆژەنکردنەوە تەواو بکرێت و بەو بۆنەیەوە مەراسیمێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
لە کاتێکدا سەرەتا باس لەوە کرا کە یاریگای بێرنابیۆ 81 هەزار و 440 هاندەری لەخۆ دەگرت، ئەمڕۆ پێگەی ئاس رایگەیاند کە بێرنابیۆ نوێیەکە 84 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
ئەگەر زیاتر وردبینەوە، 84 هەزار کەس دەتوانن لە نزیکەوە سەیری یارییەکانی ریال لە بێرنابیۆ بکەن و ئەم زیادبوونەش لە رووی داراییەوە سودی بۆ یانەکە دەبێت.
مەرجەکان بەجۆرێکە کە ریال دەتوانێت لە یەکەم یاری لە یاریگای خۆی بەرامبەر خیتافی لە 2ی ئەیلول هەموو بەشەکانی یاریگاکە بەکار بهێنێت. لە دوو ساڵی رابردوودا یانەی ریال تەنها دوو لەسەر سێی بێرنابیۆی بەکارهێنا و بەشێکی یاریگاکەش لە ژێر نۆژەن کردنەوە بوو. تەنها وردەکارییەکان ماوە و لە مانگی کانوونی دووەمەوە، بێرنابیۆ بە هەموو گۆڕانکارییەکانییەوە ئامادە دەبێت.