ئیسپانیا
کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا رێگری لە گواستنەوەی دوو ئامانجی دەکات
یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا ئامادەبوون هەردوو یاریزان کانسێلۆ و فێرساندا پێکەوە بگوازنەوە، بەڵام کێشە داراییەکانیان رێگرن.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ڕۆیشتنی سێرجینۆ دێست لە بارسێلۆنا و پەیوەندیکردن بە ئایندهۆڤنەوە، دۆخی بلوزی لە ڕووی داراییەوە تا ڕادەیەک باشتر کرد، ئێستاش دەتوانن هەنگاو بنێن بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ لە مانچستەر سیتی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی بارسا و چاڤی خوازیاری ئەوەن بوون ئیڤان فێرسێندای بەرگریکاری ڕیال ڤایادۆلید لەگەڵ بەرگریکارەکەی ستیزن پێکەوە بگوازنەوە، بەڵام کێشە داراییەکانیان نەیانهێشت گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە بکەن.
ئامانجی بلاوگرانا و خودی چاڤی، کانسیلۆ بەرگریکاری پۆرتوگالیە و پێدەچێت هیچ کێشەیەکی تایبەتی بۆ ئەم بەرگریکارە پورتوگالییە نەبێت.