ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەرگریکارێکی ئارسێناڵ دەکات ئامانج

Yariga App

یاریگا

دوای ئەوەی ئێدێر میلیتاو بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی پێکانێکی قورس بوو، کارگێری یانەکەی دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، شوێنگرەوەی بەرگریکارە بەڕازیلیەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەستکەوتوو، کارگێری یانە شاهانەکە بەرگریکارێکی یانەی ئارسێناڵی وەکو شوێنگرەوەی بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی کردووەتەوە ئامانج و دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە، ئەو ئامانجەیان بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە مەدرید دەیەوێت گابریێل ماگالیس بەرگریکاری ئارسێناڵ بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و ئەستەمە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، مێرنگی هیچ بەرگریکارێک وەکو شوێنگرەوەی میلیتاو ناگوازێتەوە و پشت بەو یاریزانانە دەبەستێت کە لە یانەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ریال مەدرید تاکە یانە نییە لەم هاوینەدا ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات، چەند یانەیەکی سعودیش لە هەوڵی ئەوەدان ماگالیس بگوازنەوە یانەکانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button