ئیتاڵیا
داواکارییەکەی یوڤێنتوس بۆ گەڕاندنەوەی سکودێتۆی 2006 ڕەتکرایەوە
یاریگا
دوایین هەوڵەکانی کارگێری یانەی یوڤێنتوس بۆ گەڕاندنەوەی سکودێتۆی ساڵی 2006 شکستی هێنا و ئێدی ئەو ناسناوە لەسەر ناوی ئینتەر میلان دەمێنێتەوە.
ماڵپەری ANSA بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی حکومی ئیتاڵیا ئەمڕۆ کۆتایی بە هەوڵەکانی خانمە پیرەکە هێنا بۆ گەڕاندنەوەی سکودێتۆی ساڵی 2006 کە بەهۆی کالچیۆپۆلییەوە لە تیپەکە وەرگیرا، ئێستاش جامەکە بە تەواوی مولکی نێرازۆریە.
دادگای باڵای کارگێڕی ئیتاڵیا تانەکەی یوڤێنتوسی بەرامبەر کارەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی ئیتاڵیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕەتکردەوە و ئەوانیش ناسناوەکەی ئەو یانەیان بە هی یانەکە نەزانی.
ئەمە دوا قۆناغی یاسایی بوو لەم قۆناغەدا و بیانکۆنێری ناتوانێت هەوڵێکی تر لەو بارەوە بدات. سکۆدێتۆی ساڵی 2006 دوای کەیسی کالچیۆپۆلی بەخشرایە ئینتەرمیلان.