ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر پزیشکەکانی ریال مەدرید شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، هەواڵێکی خۆشی لەبارەی یەکێک لە یاریزانە پێکراوەکانی پێگەیشت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو یانەی ریال مەدرید رایگەیاند، کە ئاردا گولەری ئەستێرەی نوێی یانەکەیان لە ئەژنۆیدا نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامداراوە و دەست بە پڕۆسەی چاکبوونەوە دەکات.

پێگەی دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، ئاردا گولەر پزیشکەکانی یانەی ریال مەدریدی تووشی سەرسوڕمان کردووە، بەهۆی خێرا چاکبوونەوەی لە دوای نەشتەرگرییەکەی، پزیشکەکان گولەر بە “گا”یەکەی بەهێز وەسف دەکەن.

هاوکات پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، بەهۆی ئەو خێرا چاکبوونەوەیە ئەستێرە تەمەن 18 ساڵانییەکە لە ماوەیەکی کورتتردا دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

مێرێنگی لەم مێرکاتۆیە ئاردا گولەری لە یانەی فەنەرباچێی تورکییەوە گواستەوە ریزەکانی بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ، ناوبراو بۆ ماوەی 6 وەرز و تا هاوینی 2029 یاری بۆ یانە شاهانییەکە دەکات.

لەم مێرکاتۆیە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵێکی زۆریدا بۆ گواستەنەوەی ئەستێرە تورکییەکە، بەڵام ریال مەدرید بە گرێبەستێکی زەبەلاحتر هاتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە و گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button