ئیسپانیاگرنگترین

راستی توڕەیی لوکا مۆدریچ لە ئانچێلۆتی ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

راستی توڕەیی لوکا مۆدریچی کڕواتی لە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی ئاشکرا دەبێت.

بەهۆی کەمی خولەکەکانی بەشداریکردن لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا، پێگەی لوکا مۆدریچ لە ریال مەدرید مشتومڕی زۆی بەدوای خۆیدا هێناوە.

چەند دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە باسیان لەوە دەکرد گوایە مۆدریچ لە بڕیارەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی توڕە بووە، بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا بووە بە یاریزانێکی یەدەگ، تەنانەت کار گەیشتووەتەوە ئەوە ناوبراو بیر لە جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکاتەوە.

هەر لەسەر ئەو بابەتە پێگەی دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، لوکا مۆدریچ زۆر توڕە و نیگەرانە لە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە نیگەرانی یاریزانەکە دەکەن بەهۆی کەم یاریکردنی و دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ.

بەپێی پێگە ئیسپانییاکە، ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە بەر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە باشی دەیزانی لەم وەرزە لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت، چوونکە سەرەتا لەگەڵ ئانچێلۆتی قسەی کردبوو، خۆی بەو بڕیارەی کارلۆ رازیبووە.

مۆدریچ بەباشی ئەو راستییە دەزانێت کە لەم وەرزە راهێنەرە ئیتاڵییەکە گرنگییەکی زیاتر بە چوامینی، ئێدواردۆ کامڤینگا، فیدی ڤاڵڤێردی و جود بێڵینگهام دەدات، چوونکە ئەوان نوێنەرایەتی داهاتووی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە دەکان.

هەر بۆیە لوکا پابەندە بە بڕیارەکانی کارلۆ، هێشتا لە ژووری خۆگۆڕین وەک سەرکردەیەک دەردەکەوێت، دڵنیایە لەوەیش کە تیپەکەی لە یارییە سەختەکانی ئەم وەرزە جارێکی دیکە پشتی پێدەبەستنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button