ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆلمۆ ئۆفەرێکی گەورەی پاڵەوانێکی ئەوروپای رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ، رەتیدەکاتەوە ریزەکانی لایپزیگ جێبهێڵێت، سەرەڕای گرنگییەکانی مانچێستەر سیتی.

ئۆلمۆی تەمەن 25 ساڵان، هاتریکی لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەڵمانیا، لە بەرامبەر بایرن میونشن کرد و هەروەها گۆڵێکی لە یاری رابردوو، بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن کرد، هەرچەندە بە ئەنجامی 3-2 دۆڕان.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری سیتیزنز زۆر بە تواناکانی ئەستێرە ئیسپانییەکە سەرسامە، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە 2027 بەسەردەچێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ. کەچی سیتی ئامادەیە پارە داواکراوەکە دابین بکات.

یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری کرواتی لە سەرەتای ئەم مانگە لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە سیتی کرد، بەڵام ئۆلمۆ هیچ پلانێکی بۆ پەیوەندی کردن بە سیتییەوە نییە، ئۆلمۆ بە بیڵد راگەیاند

نەخێر، سەرنجی تەواوی خۆم لەسەر ئەرکی خۆم لە لایپزیگ داناوە، سەرنجم لەسەر بۆندسلیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی ئەڵمانیا داناوە. مانچێستەر سیتی یانەیەکی گەورەیە و یەکێکە لە گەورەترینەکانی جیهان. یۆشکۆ چووە مان سیتی، بەڵام من لێرە دڵخۆشم.

دانی ئۆلمۆ لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە لایپزیگەوە کرد، لەو کاتەوە 14 گۆڵی لە 87 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button