ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام شوێنگرەوەی هاری كەین دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی شوێنگرەوەی هاری كەین ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان دەستنیشان دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوودا تۆتنهام رۆیشتنی هاری كەین كاپتنی یانەكەی بۆ ریزەكانی بایرن میونشن راگەیاند.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل تۆتنهام ئامانجی گواستنەوەی رۆمێرۆ لوكاكۆیە بۆ شوێنگرتنەوەی كەین.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانەكە دەیەوێت خواستی یاریزانەكە كە رۆیشتنە لە چێڵسی جێ بەجێ بكات، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە خواستن گەڕایەوە ئینتەر میلان.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، سپێرز گفتوگۆی لەگەڵ بلووز دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیكیەكە، چێڵسی دەیەوێت یاریزانەكە بە بەهای 38.5 ملیۆن پاوەند بفرۆشێت.

وەرزی رابردوو لوكاكۆ 37 یاری بۆ ئینتەر میلان كرد و توانی 14 گۆڵ بكات و 7 گۆڵیش درووست بكات.

رۆمێرۆ لوكاكۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button