ئیسپانیا

کەسی دووەمی بارسێلۆنا وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی فێلێکس دەداتەوە

Yariga App

یاریگا

ئەم هاوینە جواو فێلێکس زۆر بە راشکاوانە رایگەیاند دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بۆیە دەنگۆیەک هەیە کارگێری بلاوگرانا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەست پێبکات.

هێرشبەرە پۆرتوگالیەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە، هەربۆیە وەرزی رابردووش بە شێوەی خواستن یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد، ئەم هاوینەش زۆر بە راشکاوانە گووتی ئارەزووی لەبەر کردنی درێسی بارسێلۆنای هەیە.

لەمبارەیەوە رافا یۆستێ جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی فێلێکس گووتی

جۆاو فێلیکس؟ ئێمە شانازی دەکەین کە لە یاریزانێکی باش و نایابی وەک جواو فێلێکس بیستوومانە کە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات، بەڵام ئەوە کاری چاڤی راهێنەر و دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیە، هەروەها بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆش بە هەمان شێوە

بارسێلۆنا بە درێژایی ئەم هاوینە بەردەوام لە هەوڵی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ بەرگریکاری پۆرتوگالی مانچێستەر سیتی بووە، بەڵام ئەو یانەیە بەهۆی کێشە داراییەکانیان نەیانتوانیوە بە فەرمی هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button