فه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ ئامادە کردووە

Yariga App

یاریگا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت لە کۆتا رۆژەکانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان، ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان بکات.

بە درێژایی ئەم هاوینە بەردەوام کێشە لە نێوان کلیان ئێمباپێ و کارگێری پاریس سانجێرمان هەبووە، تا ئەو رادەیەی ماوەیەک ئەو یاریزانە دوور خرایەوە، هەرچەندە دواجار ئەو یاریزانە رازی بوو و گەرایەوە راهێنانەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی بە تەواوەتی یەکلایی نەکردووەتەوە.

سەرەڕای گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ مەشقەکانی پاریس سانجێرمان و بەشداری کردنی لە گەڕی دووەمی خولی فەرەنسا، پێدەچێت هێشتا ئەگەری جیابوونەوەی لە یانەکەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەبێت.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری ریال مەدرید بەبێ گوێدانە باشتربوونی پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان، بەنیازە ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆیی لە کۆتا کاتژمێرەکانی گواستنەوەی هاوینەدا، پێشکەشی یانە فەرەنسیەکە بکات بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی.

بەرپرسانی لۆس بلانکۆس نایانەوێت ساڵێکی تر چاوەڕێی ئێمباپێ بکەن و دەیانەوێت لەم هاوینەدا گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆتایی پێبهێنن بە سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکانی ئەم دواییەی ئەم یاریزانە و یانە فەرەنسییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button