پۆچەتینهۆ یانەی داهاتووی لوکاکۆی یەکلاکردەوە
یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ ئاشکرایکرد رۆمێلو لوکاکو پەیوەندی بە یوڤێنتۆسەوە دەکات.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی چێڵسی بەرامبەر وێستهام، پرسی داهاتووی لوکاکو رووبەرووی ئەو راهێنەرەوە کرایەوە، ئەویش لە وەڵامدا وتی
“ناتوانین ووزەی خۆمان لەوەدا بەفیڕۆ بدەین کە پێشتر بڕیاری لێدراوە، کێشەی لوکاکو تاکلایەنە نیە. شتێکی وەها نەگۆڕاوە و هەر وەک پێشووە. هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن. من سەرنجم تەنها لەسەر ئەو یاریزانانەیە کە پشتییان پێدەبەستین بۆ وەرزی نوێ”.
Pochettino on Lukaku: “It is not only one side – it is two sides needed to find the best solution.” https://t.co/qiUIZwReDK #CFC
— Nizaar Kinsella (@NizaarKinsella) August 19, 2023
پێشتر یوڤێنتۆس داوای ئاڵوگۆڕی لوکاکو بە ڤلاهۆڤیجی لە چێڵسی کردبوو بەڵام رێکنەکەوتن کاتێک بیانکۆنێری داوای 40 ملیۆن یۆرۆشی کردبوو لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکە. بەڵام روون نیە رێککەوتنی ئەمجارەیان لەسەر چ نرخێکە و ڤلاهۆڤیج لە خۆدەگرێت یاخود نا.