یاریگا –
خۆرخی خیسۆس، راهێنەری هیلالی سعودی هەواڵێكی ناخۆشی سەبارەت بە نێیمار بە هاندەرانی یانەكەی راگەیاند.
شەوی رابردوو هیلال ئاهەنگێكی گەورەی بۆ ناساندنی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی نوێی یانەكەی سازكرد.
خیسۆس لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكەیان بەرامبەر فەیحا ووتی: یارییەكی باشمان ئەنجامدا، بەڵام ئەو هەلانەی بۆمان دەڕەخسا نەماندەتوانی سوودی لێ ببینین.
هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری فەیحای كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی رۆشەنی سعودی.
بەردەوام بوو ووتی: دەمەوێت سوپاسی هاندەران بكەم بۆ ئەو كەش و هەوایەی پێشكەشكیانكردین، هیوامانخواست سەركەوتنیان پێ ببەخشین بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو.
سەبارەت بە نێیمار ووتی: لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای ئەوەی نێیمار پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات، لە رووی هێرشبەریەوە زۆرپێشدەكەوین، هەروەها لەگەڵ میترۆڤیچ لە باشترین یاریزانانی جیهانن شتی زۆرمان پێشكەش دەكەن.
🚨🚨🚨🚨🚨🎙️ جيسوس:
نيمار يجب أن لا يذهب إلى البرازيل وهو مصاب.
— أخبار الهلال (@hilalstuff) August 19, 2023
لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: نێیمار پێكانێكی كەمی هەیە كە وادەكات چەند رۆژی داهاتوو بەشداری مەشق و راهێنانەكان نەكات، تا ئێستاش ماوەی ئامادەبوونی دیاری نەكراوە.
نێیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان شەش وەرز یاری كرد و لەو ماوەیەدا 173 یاری كرد و توانی 118 گۆڵ بكات و 77 گۆڵیش درووست بكات.