ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا.

شەوی رابردوو ئەلمیریا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە كارلۆ ووتی: لۆنین زۆر بە باشی یارییكرد، هاوشێوەی یاری رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو، یاری داهاتوو كیپا گۆڵپارێز دەبێت.

سەبارەت بە مۆدریچ و كرووس ووتی: كرووس یارییەكی زۆر باشی كرد، كاتێك مۆدریچ هاتە یاریگا زۆر بە باشی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد، لەم وەرزەدا رۆڵێكی گرنگی دەبێت.

سەبارەت بە بێڵینگهام ووتی: ئەو كەسایەتیەكی نایابی هەیە و سەرسوڕهێنەرە، بە باشی خۆی لەگەڵ خولی ئیسپانیدا دەگونجێنێت، هەروەها لەگەڵ ستایلی ئێمەشدا.

دەربارەی كامێراكانی ژووری خۆگۆڕین ووتی: نابێت كامێرا بچێتە ژوورەوە، ئێمە مافی خۆمانە، بەڵام ئەگەر پێوویست بوو من موچەكەم كەم دەكەمەوە بۆ ئەوەی ئەوە نەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button