تۆتێنهام 2-0 مانچێستەر یونایتد: شەیتانەکان یاریی لوتکەیان دۆڕاند
یاریگا
تۆتێنهام و مانچێستەر یونایتد لە یاریی لوتکەی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ و لە یاریگای تۆتێنهام هۆتسپێرز لە شاری لەندەن رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.
نیوەی یەکەم سەرەڕای ئەوەی تۆتنهام کۆنترۆلی یارییەکەی بەدەستەوە بوو، بەڵام شەیتانە سوورەکان باشتر بوون، تاوەکو ناوەڕاستی گێمی یەکەم، چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەسەر گۆڵی بەرامبەر دروستکرد.
لە خولەکی 12 بە پاسە جوانەکەی ئەنتۆنی، ڕاشفۆرد هاتە ناو ناوچەی سزا و لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد، لە بەرامبەردا گۆڵپارێزەکەی تۆتنهام بە جوانی ڕێگری لێکرد. دواتر تۆپەکەی ئەندرێ ئۆنانا لە لای ڕاستی گۆڵەکەی تۆتنهام گەیشتە گارناچۆ، بەڵام یاریزانە لاوەکەی مانچستەر یونایتد نەیتوانی باشتر سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت.
نیوەی یەکەم سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی هەردوولا هەوڵی زۆریاندا بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتاییدا 45 خولەکی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
نوەی دووەم تەنها 4 خولەکی بەسەرچوو، کاتێک کۆلۆسۆفسکی توانی ئاسیستێک بکات و لە بەرامبەردا باب سار توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی سپێرز بکات و یانەکەشی بە گۆڵێک پێش خست.
دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی مان یونایتد هەوڵەکانیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە چڕتر کرد، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و تاوەکو لە خولەکی 83 لێساندرۆ مارتینێز بەرگریکاری ئارجێنتینایی مان یو هەموو شتێکی لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا یەکلایی کردەوە و گۆڵی دووەمیشی لە دژی یانەکەی کرد.