ئاسیا

ڤێراتی لەگەڵ دوو یانەی سعودی لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا

مارکۆ ڤێراتی ناوەراستکاری ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەگەڵ هەردوو یانەی سعودی هیلال و ئەهلی گەیشتووەتە ڕێککەوتن.

لویک تەنزی لە رۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنە  ڕێککەوتن لەگەڵ هیلال مارکۆ ڤێراتی، لەگەڵ ئەهلی گەیشتە ڕێککەوتن. ئۆفەرەکەی هیلال بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ بەس نەبوو بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە تەمەن 30 ساڵە بگوازێتەوە، پاریس سانجێرمان چاوەڕێ ئۆفەرەکەی ئەهلی دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری شازادەکان چاوەڕێ ئۆفەرەکەی ئەهلی دەکات، ئەگەر بێتو ئەو یانەیە نرخێکی زیاتر بۆ گواستنەوەی ڤێراتی پێشکەشیان بکات، ئەو کات دەستبەرداری یاریزانەکەیان دەبن.

هەروەها چەندین یانەی ئەوروپی لە نێویاندا بایرن میونشن چاودێری دۆخی ڤێراتی دەکەن. ئەو یانەیەش دەیەوێت ئەو ناوەڕاستکارە ئیتاڵیە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام هێشتان هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان نەکردووە.

دوای گرێبەستکردن لەگەڵ دەمیراڵ، یانەی ئەهلی کار لەسەر گواستنەوەی هاکان چالهانۆغلۆی هاونیشتیمانی لە ئینتەرمیلانیش دەکات، بەڵام پێدەچێت یانەکە تەنها یاریزانێکی ناوەڕاستی دیکە بگوازێتەوە (یەکێکیان لەنێوان ڤێراتی و هاکان).

بابەتی زیاتر

Back to top button