نێیمار ریکۆردی رۆناڵدو و مێسی دەشکێنێت
یاریگا –
ئەمڕۆ بڕیارە ئاهەنگی ناساندنی نێیمار داسیلڤا پێش یارییەکەی هیلال بەرامبەر فەیحە بەڕێوەبچێت، ڤیدیۆی ناساندنەکەی نەیمار بە پێش ناساندنەکانی مێسی و رۆناڵدۆ کەوت.
ڤیدیۆی ناساندنی نێیمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توییتەری یانەی هیلال تاوەکوو ئێستا 522 ملیۆن بینەری هەبووە، ئەمەش شتێکی نائاساییە و بێ وێنەیە.
نێیمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەم ژمارە پێوانەییەی تۆمارکرد لەکاتێکدا ڤیدیۆی ناساندنی مێسی لە ئینتەرمیامی تەنها 17 ملیۆن بینەری هەیە و ناساندنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆش 272 ملیۆن بینەری هەبووە، پێدەچێت بەم نزیکانە ژمارەی پێوانەیی بینینی ڤیدیۆکەی نێیمار زیاتر لە دوو هێندەی کۆی گشتی ڤیدیۆکەی رۆناڵدۆ و مێسی بێت.
ئەمشەو نێیمار پێش یارییەکەی هیلال بەرامبەر فەیحە پێشکەشی هاندەران دەکرێت و دەگوترێت شاهیدی یەکێک لە گرانترین ئاهەنگەکانی ناساندن دەبین لە مێژووی تۆپی پێدا.