ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: نیوکاسڵ 40 ملیۆنی لە گەنجێکی چێڵسی خەرج دەکات

Yariga App

یانەی نیوکاسڵ یونایتد بەفەرمی لوس هاڵی 18 ساڵی لە چێڵسییەوە گواستەوە ریزەکانی.

هاڵ بەرگریکاری باڵە و وەرزی رابردوو لە 11 یاری چێڵسی بەشداربوو. سەرەڕای کەمی ئەزموون، نیوکاسڵ رازیبووە بە خواستن بۆ وەرزێک بیباتە ریزەکانی و پاش ئەوە ئەگەر بەدڵیان بوو ، بە 40 ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری دەیگوازنەوە ریزەکانیان.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ رایگەیاند هاڵ کۆتا گرێبەستی هاوینەیان دەبێت ئەگەر هیچ یاریزانێکیان تووشی پێکان نەیەت بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە.

نیوکاسڵ جگە لە هاڵ، لە هاوینی ئەمساڵدا بڕی 153 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، هارڤی بارنس، تینۆ لیڤرامێنتۆ و یانکوبا مینتە خەرجکردووە.

هەروەها 44 ملیۆنی لە فرۆشتنی ئالان ساینت مەکسیم و کریس وود دەستکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button