ئاسیاسعودیەیاریگا

مانێ: ئێمە شایەنی بردنەوە نەبووین

یاریگا –

هێرشبەرە سەنیگالییەکەی پێشووی لیڤەرپوول لە دوو یاری یەکەمیاندا نەیتوانی رێگری لە شکستی یانە نوێیەکەی نەسر بکات لە خولی سعودیە.

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی یانەی نەسر، لە دوای یارییەکەی دوێنێ شەو جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی شایەنی بردنەوە نییە، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر یانەی تەعوان دۆڕا.

مانێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبی SSC، گوتی:

ئێمە شایەنی بردنەوە نەبووین و یارییەکی باشمان نەکرد، دۆڕاندنی دوو یاری لەسەریەک لە سەرەتای خولەکەدا قبوڵکراو نییە. دەبێت زۆر کار بکەین بۆ ئەوەی وەک هەفتەکانی رابردوو بین. داوای لێبوردن لە هەوادارانمان دەکەم بۆ ئەم ئەنجامانە.

لە کۆتاییدا ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵە ئاماژەی بەوەکرد:

دەبێت وەکوو جامی پاڵەوانیەتی شاسەلمان یاریی بکەین، پشوویەکی باش بدەین، هێزمان وەربگرینەوە و بارودۆخمان رێکبخەین بۆ ئەوەی بە هێز و وزەی تەواوەوە رووبەڕووی رکابەرەکان ببینەوە و ئونجامی باش بەدەست بهێنین.

مانێ شەوی رابردوو یەکێک لە خراپترین ئاستەکانی ژیانی تۆپی پێی خۆی پێشکەش کرد، زیاتر لە هەموو یاریزانەکانی ناو یاریگا تۆپەکەی لەدەست دا، ئەویش تاکە یاریزانی نەسر بوو کە دوای یارییەکە داوای لێبوردنی لە هاندەران کرد.

لە یاری داهاتووشدا یانەی نەسر دەبێت لە یاریگای خۆیدا لە قۆناغی پلەی ئۆفی جامی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یانەی شەباب ئەهلی ئیماراتی ببێتەوە و ئەگەر یارییەکە بباتەوە ئەوا سەردەکەوێت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button