ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئەینج پۆستێكۆگلۆ راهێنەری تۆتنهام و تێن هاخ راهێنەری مانچێستەر یونایتد بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلیزیدا.

بۆ ئەو یارییە شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی راسمۆس هۆیلوند و تایرل تایرێل مالاسیا بێ بەش دەبێت و تۆتنهامیش لە تواناكانی بێنتانكور و سیسنیۆن بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:

گۆڵپارێز: ڤیكاریۆ

هێڵی بەرگری: ئیمیرسۆن ، رۆمێرۆ ، ڤان دی ڤین ، ئۆدۆگیۆ

هێڵی ناوەند: سكیپ ، بێسوما ، مادیسن

هێڵی هێرشبردن: كۆلۆسێڤسكی ، ریچارلیسۆن ، سۆن

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: وان بیساكا، ڤاران ، مارتینیز ،شۆو

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ماونت ، برۆنۆ فێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی ، سانچۆ ، راشفۆرد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button