ئیسپانیایاریگا

ئەنچلۆتی: ڤینیسیوس پێویستی بە پاڵاوتنی یوێفا نیە بۆ باشترینەکان

Yariga App

کارلۆ ئەنچلۆتی دەڵێت تێناگات بۆ ناوی ڤینیسیوس لە پاڵێوراوەکان نیە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەورووپای وەرزی رابردوو..

پارساڵ لاوە بەڕازیلییەکە ئاستێکی زۆر بەرزی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نیشاندا بەڵام نەک تەنها لە سێ پاڵێوراوە سەرەکییەکە نیە بەڵکو تاوەکو ریزبەندی 11هەمی باشترینی ئەورووپا ناوی نیە..

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی ئەلمێریا، ئەو پرسە  رووبەرووی ئەنچلۆتی کرایەوە و ئەویش وتی

نازانم كێن ئەوانەی دیاری دەکەن، بۆ من ڤینیسیوس یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان ئەگەر باشترین نەبێت. ئەمە هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەیزانن و ئەمەش بۆ ئەو بەسە. پێویستی بەوە نیە  و لە تۆپی پێشدا هیچ شتێک تووشی سەرسوڕمانم ناکات. هیچ لێکدانەوەیەکم نیە بۆ ناوی لە باشترینەکانی یوێفا نیە لە کاتێکدا هەمووان دەزانن چی پێشکەش کردووە لە سێ ساڵی رابردوودا. ئەو لە مەدرید لە هەمووان زیاتر کاریگەری هەبووە و یوێفا گرنگ نیە.

ڤینی ماوەی دوو وەرزە لەدوای یەک دەگات بە سەروو 20 گۆڵ و 20 ئەسیست بەڵام جار دوای جار لە خەڵاتە تاکە کەسییەکان دووردەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button