گرینوۆد بگەڕێتەوە، چیدیکە هاندەری مانچێستەر یونایتد نابم
یاریگا
ریچێل ڕایلی پێشکەشکاری بەناوبانگی ئینگلیز ڕایگەیاند چیتر هاندەری مانچستەر یونایتد نابێت، ئەگەر مەیسۆن گرینوود بگەڕێتەوە بۆ تیپەکە.
مانچستەر یونایتد ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داهاتووی مەیسۆن گرینوود نەدراوە. ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵە لە سەرەتای ساڵی 2022 لە یانەکەی دوور خراوەتەوە.
ئەم هێرشبەرە تۆمەتبار بوو بە دەستدرێژی سێکسی، بەڵام دوای 9 مانگ لە دەستپێکردنی دادگاییکردنەکە، لەگەڵ کشانەوەی چەند شایەتحاڵێکی سەرەکی و ئاشکراکردنی مادەی نوێ، ئەم یاریزانە لەو تۆمەتە بێتاوان دەرچوو.
دوابەدوای ڕووداوەکە، ریچل ڕایلی پێشکەشکاری دیار هاندەری ناسراوی مانچستەر یونایتد لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەگەر گرینوود بگەڕێتەوە چیتر پاڵپشتی تیپەکە ناکەم، ناتوانم پاڵپشتی یونایتد بکەم ئەگەر گرینوود لە یانەکەدا بمێنێتەوە، هەموومان بەشی ئەوەمان بینیوە و گوێمان لێبووە ، وا نیشاندان وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەداوە خۆی کێشەیەکی گەورەیە، جێگەی شەرمەزارییە کە یانەکەم پشتگیری لەم جۆرە کولتوورە دەکات، هیوادارم کارێکی دروست بکەن”.
پێشبینی دەکرا دوای یارییەکەی بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن بڕیاری یانەکە سەبارەت بە داهاتووی گرینوود ڕابگەیەندرێت، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا. یانەکە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی لەم بوارەدا ئەنجامداوە ٢ لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ئەم یانەیە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبەری یانەکە ڕاگەیاند و داهاتووی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دەستی ڕیچارد ئارنۆڵددایە.
گرینوود تا ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هەیە و بەپێی زانیارییەکان دوای دەستگیرکردنی لە مانگی یەکی ساڵی 2020 بە دواوە مافەکانی بە تەواوی هەڵپەسێردراون.